ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵسەنگاندنی مێرکاتۆ؛ ئاڵۆنسۆ تەواوی ئامانجەکانی بەدەستهێناوە؟

ئاڵۆنسۆ بە مێرکاتۆی هاوینە رازییە؟

Yariga App

یاریگا –

دوای وەرزێکی بێدەستکەوت و نازناو، ریال مەدرید شۆڕشێکی سنوورداری لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا کرد.

هەرزوو کارلۆ ئانچێلۆتییان دوورخستەوە و چابی ئاڵۆنۆسییان لە شوێنی دانا و دەستیان بە گواستنەوەی کۆمەڵێک یاریزانکرد.

ریال مەدرید بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ هەریەکە لە ترێت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، دین هاوسن، ئالڤارۆ کارێراس و فڕانکۆ ماستانتونۆی گواستەوە.

ئێستا مەدرید خاوەنی شێوازێکی نوێی بەرگرییە و ماستانتونۆش لە هێڵی پێشەوە خەریکی شوێنپێی خۆی دەکاتەوە.

ئاڵۆنسۆ دڵخۆشە؟

ئاڵۆنسۆ لەسەر بڕیاری خۆی تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی هاوینەی کرد و هیچ کەسێک لە پڕۆسەکان بەشدارنەبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو ریال مەدرید بە تۆڕی ئاتلێتیکی راگەیاندووە، ریال مەدرید پێویستی بە گواستنەوەی دوو یاریزانی دیکەش هەبوو، بەڵام گواستنەوەیەک بە چوونە دەرەوەی رۆدریگۆ پەیوەستبوو.

دانی سێبایۆس لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەکاندا لە جێهێشتنی مەدرید نزیکبوو، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر مەرجەکانی کەسی، پەیوەندی بە ئۆڵیمپیک مارسیلیا نەکرد.

ئامانجەکانی مێرکاتۆی زستانە

تاوەکو ئێستا ریال مەدرید هیچ ئامانجێکی دیارییکراوی نییە، تەنانەت ریال مەدرید کەم لە مێرکاتۆی زستانە جووڵەی گەورە دەکات، تەنیا گواستنەوەی براهیم دیاز نەبێت لە یەنایەری ساڵی 2019. هۆکارەکەشی نزیکبوونەوەی بەسەرچوونی گرێبەستی دیاز بوو لەگەڵ مان سیتی و مەدرید پێویستی بە هێرشبەرێکی بەهرەمەند هەبوو.

لەبارەی ئەو ناوانەی بۆ جێهێشتنی یانەکە پاڵێوراون؛ هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی لەلایەن دەستەی باڵای یانەکە نەدراوە و دەستبەرداری هیچ یاریزانێک نابن. بەڵام یەک پرسیاری گەورە لەبارەی ئەو یاریزانانە هەن کە دەیانەوێت بەشداری لە مۆندیالی 2026 بکەن و ماوەی یارییکردنیان لە ریال مەدرید سنووردارە، بۆ نموونە؛ ئێندریک.

بابەتی زیاتر

Back to top button