فه‌ره‌نساگرنگترین

بەدواداچوون؛ زیدان دەبێتە راهێنەری فەنەرباچێ؟

گفتوگۆی سەرەتایی ئەرێنی کراون!

Yariga App

یاریگا –

دوای دوورخستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ، لە پۆستی راهێنەرایەتی فەنەرباچێ، ئێستا ناوی چەندین بەربژێر بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەی باس دەکرێن.

رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، عەلی کۆچ، سەرۆکی فەنەرباچێ هەوڵی جیددی بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی بیانی دەستپێکردووە، بەو مەرجەی یانە کەنارییەکە بگەڕێنێتەوە سەر سەکۆی نازناوەکان.

رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، فەنەرباچێ گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید دەستپێکردووە و راهێنەرە فەڕەنسییەکە بە ئەرێنی وەڵامی گفتوگۆکانی داوەتەوە.

زیدان وەڵامی کۆتایی ئۆفەرەکەی فەنەرباچێی نەداوەتەوە، چونکە چاوەڕێی وردەکاریی مووچە و شێوازی گرێبەستەکەیە.

زیزۆ یەکێکە لە دیارترین راهێنەرانی سەردەمی نوێ و لە دوو کاتی جیاوازدا راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کردووە.

دەستکەوتەکانی راهێنەرە 53 ساڵییەکە؛

  • سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ.
  • دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا
  • دوو لالیگا
  • دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان
  • دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button