ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

” پێویستە هاونیشتیمانیەکانم شوێن قاچەکانم ماچ بکەن ”

یاریگا
یەکێک لە دیمەنە دیار و لەبیر نەکراوەکانی مۆندیالی 2006 لێدانی سەرەکەی زیدان بوو لە مارکۆ ماتێرازی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و دوای چەندین ساڵ ئەو یاریزانە ئیتاڵیە باس لە رەفتاری بەشێکی هاندەرانی وڵاتەکەی دەکات.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئازۆرییەکان بە رۆژنامەی لاگازێتا دلۆسپۆرتی وڵاتەکەی گووت ” ئەو کاتەی زیدان ئەو کارەی لەگەڵ کردم دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی هاونیشتیمانیەکانی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد، بەڵام بەداخەوە بەشێک لە هاونیشتیمانیەکانم منیان پشت گوێ خست و سوکایەتیان پێکرد، لە بڕی ئەوە پێویست بوو ئەوان شوێن قاچەکانم ماچ بکەن چونکە من گۆڵی بەرامبەربوونی ئەو یارییەم کرد و لە کۆتاییدا بوین بە پاڵەوان ”

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و فەڕەنسا لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2006 رووبەرووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا ئیتاڵیەکان توانیان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوە بەدەست بێنن و بونە پاڵەوان.

Back to top button