ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤێلا ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤێلا لە گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت، ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوول نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلا دەستی بە کارکردن لەسەر گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت، هێرشبەری لیڤەرپوول کردووە، دەیەوێت بەشێوەی خواستن لەگەڵ پابەندبوونی بە بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکە لە هاوینی داهاتوو یاریزانەکە بگوازێتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ڤێلا گفتوگۆی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە تاوەکو بگەنە رێککەوتنێک بەبێ ئەوەی پێشێلی یاسای دارایی خاوێن بکەن.

ئاستۆن ڤیلا بەهۆی پێشێلکردنی رێساکانی دارایی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، رێکاری توندی بەرامبەر گیراوەتەبەر، بۆیە یانەکەی میدلاندز، نەیتوانی لە مێرکاتۆی هاوینە ئازادانە بەشداری بازاڕەکە بکات.

ئیلیەت ئامانجێکی سەرەکی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بوو، بەڵام لیڤەرکوزن دوای تەنیا دوو گەڕی بۆندسلیگا، ئێریک تێن هاخی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکەی دوورخستەوە و بارودۆخی یانەکە سەقامیگیر نییە.

هاوکات جیا لە هارڤی ئیلیەت، تیپەکەی ئۆنای ئێمری لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و جەیدن سانچۆ بەشێوەی خواستن دەگوازێتەوە ریزەکانی.

هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە 149 یاریی بۆ رێدز کردووە، 15 گۆڵی کردووە و 21 گۆڵی دروستکردووە، شەش نازناویشی بەدەستهێناوە

تەواو؛ ئاستۆن ڤێلا گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییکردەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button