تەواو؛ ئاستۆن ڤێلا گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییکردەوە

یاریگا –
جەیدن سانچۆ، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا دەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلا بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ لە مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و سانچۆ پەیوەندی بە تیپەکەی ئۆنای ئێمری دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن دەبێت، شەیتانە سوورەکان رووناکی سەوزیان هەڵکردووە و بەمزووانە واژۆ لەسەر گرێبەستەکە دەکرێت.
🚨 Aston Villa on verge of agreement to sign Jadon Sancho from Man Utd. Deal for 25yo winger to join #AVFC on season-long loan almost done between clubs & with England int’l. #MUFC retain option to extend contract (June 2026). W/ @J_Tanswell @TheAthleticFC https://t.co/j7yRdFWpYe
— David Ornstein (@David_Ornstein) September 1, 2025
ئاستۆن ڤیلا بەهۆی پێشێلکردنی رێساکانی دارایی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، رێکاری توندی بەرامبەر گیراوەتەبەر، بۆیە یانەکەی میدلاندز، نەیتوانی لە مێرکاتۆی هاوینە ئازادانە بەشداری بازاڕەکە بکات.
دوای چوونە دەرەوەی لیۆن بەیڵی بەخواستن بۆ رۆما و گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد، ڤیلا کێشەی قووڵی تەکتیکی بۆ دروستبووە.
ڤیلانز جیا لە سانچۆ، خەریکە گواستنەوەی ڤیکتۆر لیندێلۆف، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد تەواو دەکات و بەمەش سانچۆ دەتوانێت لەگەڵ هاوتیمی پێشووی خۆی یاریی بکاتەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، رۆما ئۆفەرێکی فەرمی بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند پێشکەشی مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام سانچۆ رازینەبوو یاریی بۆ یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بکات.
سانچۆ لە نیوەی وەرزی رابردوو بەخواستن یاریی بۆ چێڵسی کرد، دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەشی، چێڵسی ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.
روبن ئامۆریم بەر لە دەستپێکردنی وەرز، پێنج یاریزانی لە لیستەکەی دوورخستەوە و سانچۆ یەکێکە لەو یاریزانانە و دەبێ تاوەکو ئێوارە، یانەیەکی دیکە بدۆزێتەوە.
سانچۆ لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد و 83 یاریی بۆ شەیتانە سوورەکان کردووە.