ئه‌وروپائینگڵته‌را

” دڵنیام لیڤەرپوول جامی پرێمەرلیگ بەرز دەکاتەوە ”

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی سەرجەم خولە گەورەکانی جیهان و لەوانەش پرێمەرلیگی ئینگڵاند، تاوەکو ئێستا چارەنوسی خولەکان دیار نیە، بەڵام سەرۆکی یوێفا دڵنیایی دەدات کە یارییەکان دووبارە دەست پێ دەکرێنەوە.


ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یوێفا دەڵێت ”من ناتوانم بڵێم کە ئەمساڵ لیڤەرپوول نابێتە پاڵەوان و دڵنیاشم کە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و یارییەکان دەست پێ دەکرێنەوە و رێدز دەبێتە پاڵەوان و بێجگە لە پرێمەرلیگ خولەکانی دیکەش دەست پێ دەکەرێنەوە ”.

سەرۆکەکەی یوێفا ئەوەشی روونکردەوە کە ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن کە میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بە هەر شێوازێک بێت یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

Back to top button