ئه‌وروپائەفریقائیسپانیاگرنگترین

هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی حەکیمی رەتکرایەوە

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریا مەدرید نوێنەکردووەتەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە بەرگریکاری مەغریبی لەگەڵ شاهانەکانی رێکەتووە و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2023 نوێکراوەتەوە، بەڵام هەر زوو بەڕێوەبەری کارەکانی بەگریکارەکە ئەم هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند هیچ رێکەوتنێک لە نێوان ئەوان و کارگێری شاهانەکان نەکراوە و نایانەوێت پەلە لەم بابەتەش بکەن.

ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی ریال مەدریدە و دوو وەرزە بە
شێوەی خواستن یاریی بۆ دۆرتمۆند دەکات و هاوینی داهاتوو ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی دێت و هەروەها هاوینی داهاتووش گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button