ئینگلتەراگرنگترین

دوای دۆڕانیشیان بە ئارسیناڵ، ئامۆریم هێشتا ستایشی تیمەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە دۆڕان دەستی بە کێبڕکێکانی وەرزی نوێ کرد و شکستەکەشیان لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد بوو بەرامبەر ئارسیناڵ.

یانەی میوان هەر لە خولەکی 13 لە رێگەی ریکاردۆ کالافیۆری ئیتاڵیەوە تاکە گۆڵی یارییەکەیان تۆمارکرد و توانیان تا فیکەی کۆتایی سەرسەختانە پارێزگاریی لە ئەنجامەکە بکەن.

دوای ئەو شکستە، هێشتا روبن ئامۆریمی راهێنەری شەیتانە سوورەکان ستایشی ئاستی تیمەکەی کرد و  وتی

ئەمڕۆ ئەوەمان سەلماند دەتوانین هەر یارییەک لە پرێمەلیگ ببەینەوە، بەتایبەت کە ئەمڕۆ یارییەکەمان بەرامبەر یانەیەکی نایابی وەک ئارسیناڵ بوو، کەچی ئێمە تیمە باشترەکەی نێو یاریگا بووین. بۆیەش دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم.

یاریی دووەمی مان یونایتد یەکشەممەی هەفتەی داهاتووە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان وبەرامبەر یانەیەکی سەرسەختی وەک فوڵهامە.

سەبارەت بە کورسینیشینکردنی ئونانای گۆڵپارێز و سەرەکیکردنی ئاڵتای بایندیر کە گۆڵەکە تا رادەیەکی زۆر بەهۆی ئەم گۆڵچیە تورکیەوە بوو، راهێنەرە پۆرتوگالیەکە وتی

من ئۆنانام دوورنەخستەوە، بەڵکوو دوو یاریزانم خستەپێشیەوە. دڵخۆشم بە هەبوونی هەرسێ گۆڵپارێزەکەم.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button