یاریگا

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە پۆگبا بداتە یۆڤێنتوس

یاریگا-
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەڕا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و بۆ ئەم مەبەستە یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی وەرزشی دەیلی مایلی بریتانی زانیاری دەستکەوتووە بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ناوەڕاستکاری شەیتانە سوورەکان، ماتیاس دی لێخت بەرگریکاری هۆڵەندی یانەکەیان پێشکەشی خانمە پیرەکە بکەن و لە بەرامبەردا یاریزانە فەڕەنسیەکە دووبارە بگوازنەوە ریزەکانیان.

پۆگبا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و مان یو لە هەوڵی ئەوەدایە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەستبەرداری ببێت بۆ ئەوەی بە خۆرایی یانەکەیان جێنەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button