
یاریگا –
هەولێر دوور لە چاوی میدیاکان و خەریکی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكه بۆ وەرزی نوێ و یه‌كێك له یاریزانه‌كان به‌رگریكارێكی ئه‌مه‌ریكیه.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیویەتی؛ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاڕون زوبێدی گفتوگۆكانی گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی كۆتایی و وورده‌كاریی بچوك ماوه.
یاریگا بەدواداچوونێکی وردی بۆ دۆخی گواستنەوەی ئه‌و یاریزانە کردووە، هەولێر لەگەڵی رێكه‌تووه خاڵی ناكۆكیان پێشه‌كی گرێبه‌سته‌كه و له سه‌ر بڕی گرێبه‌سته‌كه و وورده‌كارییه‌كانی دیكه گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش لێكتێگه‌یشتی باش هه‌یه و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو، هەموو شتێک تەواو بکەن.
هارون زوبێدی كێێه؟
زوبێدی 27 ساڵ یاریزانی به‌رگرییه و به قاچی چه‌پ یاریی ده‌كات، وڵاتنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی و یه‌مه‌نی هه‌یه و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن ده‌كات، وه‌رزی رابردووله قۆناخی دووه‌م له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق په‌یوه‌ندی به زه‌ورا كرد و به‌شداری حه‌فت یاریی كرد، خاوه‌نی تاكه گۆلێك بوو.
كاروانی یارییكردنی:
ھارون زوبێدی کاروانی یارییكردنی له ئەمریکا دەستپێکردووە و دواتر لە چەندین وڵاتێكی جیاواز یاری کردووە، له سه‌ره‌تایی یاریكردنیشی یاریی بۆ وێستچێستەر فلەیمز كردووه.
یاریزانه‌كه لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەی وەحدەی سەنعای یه‌مه‌نی كرد و دواتریش رووی له یانه‌ی فەحمان كرد و لە ساڵی 2023 روویکردە خولی بەحرەین و پەیوەندی بە یانەی حاله كرد.
زوبێدی لە کانوونی دووەمی 2025 بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی زەورای عێراقی کرد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ نیو وه‌رز بوو
کاروانی یارییكردنی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەمەن:
ھارون زوبێدی لە ساڵی 2024 بۆ یەکەمجار بانگھێشتی ھەڵبژاردەی یەمەن کرا و بەشداریی لە جامی کەنداوی 26 کرد، ئەو لەم پاڵەوانێتییەدا بووە ئەستێرەیەکی دیار و دوو رووداوی مێژوویی بۆ تۆپی پێی یەمەن تۆمار کرد
یەکەم گۆڵی ھەڵبژاردەی یەمەنی لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانیدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی سعودیە تۆمار کرد هه‌روه‌ها گۆڵی بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی بەحرەین تۆمار کرد، کە بووە ھۆی یەکەم بردنەوەی یەمەن لە مێژووی بەشداریکردنی لە جامی کەنداو.