ئینگلتەراگرنگترین

خۆپێشاندانی هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دواخرا

گروپەکە رای جیاوازییان لەسەر خاوەنانی یانەکە هەیە

Yariga App

یاریگا –

گروپی هاندەرانی مانچێستەر یونایتد خۆپێشاندانەکەیان لەدژی خاوەنانی یانەکە بۆ دوای یارییەکەی ئارسیناڵ دواخست.

بڕیاربوو بەر لە یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ، لە بەردەم ئۆڵدترافۆرد خۆپێشاندانێکی گەورە بکرێت.

گروپی هاندەران راپرسیێکیان لەنێو خۆیاندا کرد و بیروبۆچوونەکان لەنێو خاوەندارێتی سێر جیم راتکڵیف و و گروپی ئینیەس دروستبوو، بۆیە خۆپێشاندانەکە دواخرا.

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە بێت، 26 هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە و 63%ی هاندەرانی مانچێستەر یونایتد پێیانوایە، بەهۆی هەڵسوکەوتی ئەمدوواییەیان، پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ گروپی ئینیەس و سێر راتکڵیف بکرێت. بەڵام 68%پێیان وایە دەبێ کاتی زیاتریان پێبدرێت، هەرچی نەبێت تاوەکو سەریساڵ یاخود وەرزێکی دیکەش دەرفەتییان پێبدرێت.

هەرچەندە مانچێستەر یونایتد پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا خەرجکردووە، بەڵام خێزانی گلەیزەرس، خاوەنی پشکی زۆرینەی یانەکە لەلایەن هاندەرانەوە قبووڵ ناکرێت و چاوەڕێی دەرەنجامی جووڵەکانی سێر جیم راتکڵیفن.

بابەتی زیاتر

Back to top button