ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” لاوازی کارگێری بارسێلۆنا وایکردووە کە موچەی یاریزانانی ئەم یانەیە کەم بکرێتەوە ”

یاریگا
دوای هەوڵێکی زۆر دواجار بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا توانیان کە یاریزانانی یانەکەیان بە هۆی ئەو قەیرانەی سەری هەڵداوە رازی بکەن %70ـی موچەکانیان کەم بکەنەوە.

دوای راگەیاندنی ئەم هەواڵە رۆمێنیگێ سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی بە رۆژنامەی وەرزشی کیکەری وڵاتەکەی گووت ” کەمکردنەوەی موچەی یاریزانان نیشاندەری لاوازی کارگێری یانەکانە، بۆیە من پێموایە کارگێری بارسێلۆنا بی هێزی خۆیان بە تایبەت لە رووی داراییەوە سەلماندووە، چونکە ئێستا کاتی ئەوە نیە موچەی یاریزانەکانت بۆ کارمەندان کەم بکەیتەوە”.

سەرۆکەکەی باڤارییەکان لە هەمان کاتدا یاریزانان و کارمەندانی یانەکەی دڵنیا کردەوە ئەوان بە هیچ شێوەیەک دەستکاری موچەکانیان ناکەن.

Back to top button