ئاسیاخوله‌کانی دیکە

ئۆڵمپیکی تۆکیۆی 2020 دواخرا

یاریگا-
ماوەیەک بوو فشارێکی زۆر دروست بوو بۆ ئەوەی کە بەرپرسانی ژاپۆنی رازی بکرێن ئۆڵمپیکی تۆکیۆ کە بریار بوو هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت دوابخرێت و دواجاریش هەوڵەکان سەریان گرت و بریارە ئۆڵمپیک دوابخرێت.

تۆری هەواڵی BBC بڵاویکردووە ماوەیەک بوو کە چەندین لیژنەی جیهان ئۆڵمپیک فشاریان بۆ سەر لیژنەی ئۆڵمپی ژاپۆن دروستکردبوو لە پێناو دواخستنی یارییەکانی تۆکیۆ، بەڵام رێکخەرانی ژاپۆنی سوور بوون لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکان لە کاتی خۆیدا و دواجار شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بریاریدا بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکان بۆ هاوینی داهاتوو دوابخرێن.

ئۆڵمپیکی هاوینەی 2020 بریار بوو مانگی حەوتی ئەمساڵ لە شاری تۆکیۆ بەڕێوەبچێت کە نزیکەی 12 ملیارد دۆلار خەرجی ئامادەکارییەکانی کرابوو، بەڵام لەبەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاردراوە بۆ هاوینی 2021 دوابخرێت.

Back to top button