ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا هاوکاری کەرتی تەندروستی کەتەلۆنیا دەکات

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەڕا وەکو هاوکاری بۆ کەرتی تەندروستی هەرێمی کەتەلۆنیا، بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کرد.

پەیمانگەی پزیشکی کەتەلۆنیا پشت راستی کردەوە کە راهێنەری ستیزن بریاریداوە کە هاوکاری کەرتی تەندروستی هەرێمەکەیان بکات و بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ پێشکەشیان بکات بە مەبەستی کڕینی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکان ، چونکە نەخۆشخانەکانی هەرێمەکەیان کەمی ئامێری پزیشکیان هەیە و بەم هاوکاریانە ئەوان دەتوانن کەم و کوریەکان چارەسەر بکەن.

پێشتر کەمپەینەک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری لە هەرێمی کەتەلۆنیا راگەیێندراوە و بەر لەوەی گواردیۆکا بەشداری ئەو کەمپەینە بکات، تەنها 33 هەزار یۆرۆ بەدەستیان گەیشتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button