ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانەی گەورە ململانێ گواستنەوەی هاری کەین دەکەن

یاریگا
هاری کەین، گۆڵکاری یانەی تۆتنهامی ئینگڵتەڕا بە هۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی و بەم دواییەش هەردوو یانەی ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس هاتونەتە سەرهێل بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە شاهانەکان دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو کێشەی هێلی پێشەوەیان چارەسەر بکەن، بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە ئینگلیزیەکە دەست پێکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا خانمە پیرەکەش ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانج، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو بازارەکەی گەرم ببێت.

هاری کەین گرێبەستەکەی لە ساڵی 2024 لەگەڵ یانە لەندەنیەکە کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا هیچ ناسناوێکی لەگەڵ یانەکەی بەدەست نەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button