ئهوروپا
پۆگبا دەستكەوتە مادیەكانی ڕۆژی لەدایك بوونی دەبەخشێت بۆ هاوكاریكردنی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا
یاریگا: پۆل پۆگبا،ئەستێرەی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دوێنێ لە ساڵڕۆژی لەدایك بوونیدا ئاهەنگێك ساز دەكات تا دەستكەوتەكانی ئاهەنگەكەی ببەخشێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
یاریزانەكە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: دەستكەوتەكان دەبەخشمەوە لەو وڵاتانەی كۆرۆنا تێیدا بەربڵاوە وەك چین و ئیتاڵیا وفەڕەنسا و ئیسپانیا.
هەروەها ووتیشی: لەدایك بوون هەموو كات یادگاریەكی جوانە، خێزانەكەم و هاوڕێكانم باشن، كۆرۆنا هەمووان تووش دەبن و بڵاو دەبێتەوە،ئەوە دەبەخشم بەو منداڵ و خێزانە هەژارانەی پارەی چارەسەریان نیە.
لە كۆتایشدا ووتی: ئێستا كاتی ئەوەیە هەموومان پێكەوە هاوكاری یەك بكەین، ئەو 27 هەزار جنەی ئیستەرلینیە دەدەم بە دەمامكی پزیشكی و دەستكێش و پێداویستیە پزیشكیەكان.