ئیتاڵیایاریگا

یانەی بریشیا ڕاگەیاندنێکی لەسەر قسەکانی بالۆتێلی بڵاو کردەوە کە دژی یوڤی کردبووی

یاریگا- یانەی بریشیای ئیتاڵی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر قسەکانی ماریۆ بالۆتێلی بڵاو کردەوە کە دژی یانەی یوڤێنتوس و بەرپرسانی خولی وڵاتەکەی کردبوون.

هێرشبەرە ئیتاڵییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئینستاگرامەکەی خۆیەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک گۆمێکی شڵەقاند بەوەی وەستاندی خولەکە بۆ بەرژەوەندیی یوڤی بووە  گوایە چاوەڕێ کراوە تا خانمەپیرەکە بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگ و ئینجا بڕیاری ڕاگرتنی خولەکە بدرێت.

بریشیا لەسەر ئەو قسانەی هێرشبەرەکەی هاتە وەڵام و ڕایگەیاند کۆمێنتەکانی ناوبراو گوازرش لە بۆچوونی یانەکە ناکات و هیچ لایەک بە لایەنگیریکردنی لایەکیتر نازانێت لەو بڕیارەدا.

هەرچەندە دواتر سوپەر ماریۆ ڕوونکردنەوەی دا کە گوایە قسەکانی تەنها گاڵتە بووە وەک لە سووکایەتی.

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی پێشبڕکێ و پاڵەوانێتیەکانی تۆپی پێ ڕاگیرا، لە نێویشیاندا سێریائەی بەو پێیەی ئیتاڵیا دووەم وڵاتە لە دوای چین کە بە خراپی ڤایرۆسەکەی تێدا تەشەنەی سەندبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button