تەواو؛ گۆڕانکاری گەورە و خێرا لە کەیسی ئیزاک روودەدەن
زانیاری نوێ گەیشت

یاریگا –
دەنگۆکانی ماڵئاوایی ئالێکساندەر ئیزاک لە نیوکاسڵ زیادبوون و لەوانەیە گۆڕانکارییەکی خێرا رووبدات.
بێن جەیکوبس، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، ئیزاک دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات، تەنانەت هەندێک سەرچاوە باس لە رێککەوتنی نێوان ئیزاک و رێدزیش دەکەن.
بەر لە گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ، لیڤەرپوول زۆر پەرۆشی گواستنەوەی ئیزاک بوو، تەنانەت ئامادەبوون ریکۆردی گرانترین یاریزانی مێژووی پرێمەرلیگش بشکێنن.
رۆژنامەنووسەکە نووسیویەتی
بەرپرسانی باڵای دارایی لیڤەرپوول ئاگاداری رێساکانی یاریی خاوێنن. ئامادەکارییان بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی داروین نونێز و لویس دیاز کردووە.
پێشبینی دەکرێت لیڤەرپوول ئۆفەرێکی نوێی فەرمی پێشکەشی نیوکاسڵ یونایتد بکات، چونکە ئەستەمە ئیزاک لە یانەکە بمێنێتەوە، بەوپێیەی ئیزاک داوای مووچەی هەفتانەی زیاتر لە 300 هەزار پاوەند دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئیزاک پەرۆشی بۆ رێککەوتن لەگەڵ نیوکاسڵ پیشان نەداوە و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بۆیە ماگپایس لە ئێستاوە خەریکی دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکە.