یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا داوا لە خەڵکی دەکات رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی جێبەجێ بکەن.
دۆن لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە ” ئێستا جیهان بە دۆزێکی ناسکدا تێدەپەڕێت و پێویستە زۆر بە ووردی مامەلە لەگەڵ دۆخەکەدا بکرێت و هیوادارم تەواوی رێنماییەکانی رێکخراوە جیهانیەکان و ئۆرگانە تایبەتیەکان جێبەجێ بکەن لە پێناو زاڵبوون بەسەر ئەو ڤایرۆسە، پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە هەموو شتێک گرنگترە و هیوادارم ئەو کەسانەی هاوشێوەی رۆگانی تووشی ئەو ڤایرۆسە بونە بەهێز بن و هاوخەمی ئەو کەسانەشم کە کەسە نزیکەکانیان لەدەستداوە “.