ئینگڵته‌را

سانتۆ هێرش دەكاتە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا: خەڵك دەمرێت و ئێمە یاری تۆپی پێ دەكەین

یاریگا: نۆنۆ سانتۆ، ڕاهێنەری یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی، هێرش دەكاتە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سەبارەت بەوەی تا ئێستا خولەكەیان ڕانەگرتووە لە ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سانتۆ لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: ئەوە شتێكی گاڵتە ئامێز و هیچە كە ئێمە لەو بارودۆخەدا هێشتا یاری دەكەین، لە كاتێكتدا هەموو جیهان دەناڵێنێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ، خەڵك دەمرێت و ئێمە لێرە یاری تۆپی پێ دەكەین.

هەروەها ووتیشی: یاریكردن بە بێ هاندەرشتێكی بێ مانایە ، تۆپی پێ شتێكە بۆ دڵخۆشی خەڵك و چێژبەخشین پێیان، ئێمە بۆ ئەوان یاری دەكەین، ئەگەر ێامادە نەبن ئەوا یاریكردن مانایەكی نیە.

تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاری ڕاگیرانی خولەكەیان نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button