ڤیدیۆ: هەڵک لە یارییەکی خولی بەڕازیلی دوو گۆڵی سەرنجڕاکێشی بە لێدانی راستەوخۆ کرد
یەکێک لە گۆڵەکانی بە شووتێکی هێندە بەهێز کرد گۆڵپارێزەکە تەنیا سەیری تۆپەکەی کرد

یاریگا –
هەڵک گەرچی تەمەنی گەیشتووەتە 38 ساڵ، کەچی هێشتا لە ترۆپکی ئاستیدایە و لە یارییەکی خولی بەڕازیلی دوو گۆڵی سەرنجڕاکێشی بە لێدانی راستەوخۆ کرد.
هەڵک ڤیێرا یاریزانی بەڕازیلی یانەی ئاتلێتیکۆ مینیێرۆ لە یارییەکی گەڕی پازدەمی خولی بەڕازیلی بەرامبەر پالمێراس دوو گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کرد، بەڵام یانەکەی 3-2 تووشی دۆڕان بوو بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی چواردەمی خولی بەڕازیلی مایەوە.
لە نیوەی یەکەم، هەڵک لە خولەکی 42 بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی کرد و ئەنجامەکەی کردە 1-1 و لە نیوەی یەکەم هەردوولا یەکسان بوون.
GOL DO GALO
Palmeiras 1×1 Atlético-MG
⚽ Hulk
🏆 Brasileirão Série A | Rodada 15
📺 @tvglobo pic.twitter.com/IdgOlzOqRC
— Futeboleiros (@Futteboleiroos) July 20, 2025
لە نیوەی دووەم ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە دوایین خولەکەکان بە مووشەکێک گۆڵێکی دیکەی بە لێدانی راستەوخۆ کرد، کە گۆڵپارێزەکەی پالمێراس بەهۆی بەهێزی شووتەکە تەنیا سەیری تۆپەکەی کرد.
MAIS UM GOLAÇO DO GALO
Palmeiras 3×2 Atlético-MG
⚽ Hulk (2x)
🏆 Brasileirão Série A | Rodada 15
📺 @tvglobo pic.twitter.com/HFv38lehn8
— Futeboleiros (@Futteboleiroos) July 20, 2025
هەڵک لەوەتەی ساڵی 2021 لە شەنگهای پۆرتی چینییەوە گەڕاوەتەوە بەڕازیل و لە ریزی ئاتلێتیکۆ مینیێرۆ یاریی دەکات، کە پێشتر لە ئەوروپا درێسی یانەکانی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی و زێنت سان پیتەربورگی رووسی پۆشیوە.
ئەستێرەکەی پێشووی سێلیساو لەم ساڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ئاتلێتیکۆ مینیێرۆ لە 29 یاری 15 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد.