
یاریگا –
لوئەی سەڵاح رەتیدەکاتەوە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی نەجەفی وەرگرتبێت، کە وەرزی رابردوو لوئەی راهێنەرایەتی قوە جەوییەی دەکرد.
لوئەی سەڵاح راهێنەری پێشووی هەولێر و کارەبا، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا لەبارەی دەنگۆی بوونی بە راهێنەری یانەی نەجەف دەڵێت :’دەنگۆی بوونم بە راهێنەری نەجەف دوورە لە راستییەوە، تاوەکو ئێستا لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک نزیک نیم’.
لە میدیاکانی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، لوئەی سەڵاح لەگەڵ نەجەف رێککەوتووە بە مووچەی مانگانەی 15 ملیۆن دینار لە شوێنی وەلی کەریم راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەکات، کە راهێنەرە کوردەکە بڕیاریداوە واز لە راهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت.
لوئەی سەڵاح لەگەڵ هەڵگور مەلا محەمەدی یاریدەدەری دوای کارەبا ساڵی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی قوە جەوییەی گرتە ئەستۆ، بەڵام دواتر بەهۆی کێشە کارگێڕییەکانی یانەکە دەستی لەکارکێشایەوە و ئێستاش ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە.