ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێش ویلیامس پێشتر پێنج یاریزان بارسێڵۆنای ره‌تكردووته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

نیكۆ ویلیامس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاتلتێك بلباو نوێكرده‌وه‌ و  یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ تووشی شۆكی كردن، نیكۆ ته‌نها یاریزان نیه‌ كه‌ بارسای ره‌تكردبێته‌وه‌.

ویلیامس لە مێركاتۆی هاوینه‌ له‌ پێشەنگی لیستی ئامانجەکانی بارسێڵۆنا بوو، ئه‌مه‌ش بۆ بەهێزکردنی پێگەی باڵی چەپ، بەڵام لە کۆتاییدا یانەکەی باوکی هەڵبژارد، سیناریۆی رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی بلوگرانای دووبارەکردەوە کە ئەستێرەکانی دیکە لە ساڵانی رابردوودا کردوویانە.


چیرۆکی ویلیامز ته‌واوكه‌ری ئه‌و زنجیرەیە كه‌ بارسێلۆنا نه‌یتوانیوه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ بكات كه‌ ئامانجی بووه‌، هۆکارەکانیش لە خواستی تایبەتی یاریزانەکانەوە و پڕۆژە وەرزشییە کێبڕکێکارەکان و دۆخی سەختی ئابووری یانەکە بووه‌ ولیامسیش بووه‌ پێنجه‌م یاریزان یانه‌ كاتالۆنیه‌ك ره‌تبكاته‌وه‌.

ئاردا گولەر: پرۆژەی مەدرید سەرووترە

لە هاوینی 2023  بارسێلۆنا زۆر نزیك بوو گرێبه‌ستی ئاردا گوله‌ر ته‌واو بكات، ئه‌و كات هانده‌رانی بارسێلۆنا به‌ میسی تورک ناویان ده‌برد، دیار بوو بارسێلۆنا ئەوەندە نزیکه‌ لە ئەنجامدانی گرێبەسته‌كه‌ کە بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه‌ دیکۆ به‌ تایبه‌ت گەشتی بۆ تورکیە کرد.

بەڵام لە کۆتا خولەکدا ریال مەدرید هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بڕفێنێت، گولەر بە بیرۆکەی بارسێڵۆنا باوه‌ری نه‌هات و کە بۆ وەرزێکی تر بە خواستن به‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ یاریی بكات، ویستی راسته‌وخۆ بەشێک بێت لە تیپی یەکەم.


ریال مەدرید ئەم گەرەنتیەی پێشکەشی کرد، لەگەڵ پرۆژەیەکی وەرزشی و دیدگایەکی ڕوون بۆ داهاتووی لە پایتەختی ئیسپانیا، کە دواجار بڕیارەکەی لە بەرژەوەندی یانە شاهانە دا.

مارتن زوبیمێندی: ریال سۆسیداد گرنگتره‌

مارتن زوبیمێندی یاریزانی یانەی نوێی یانه‌ی ئارسیناڵ لە سه‌رده‌می چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆناوه‌ بۆ جێگرتنەوەی سێرجیۆ بوسکێتس دیاریكرابوو.

سەرەڕای ئەو گرنگیپێدانە چڕ و دووبارەیەی بارسا، زوبیمێندی ئه‌وكات دڵسۆزی بۆ یانەکەی نیشاندا، پابەندبوونی بە مانەوەی لە سۆسیداد هه‌ڵبژارد ، خواستی یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکەی و بڕگەی ئازادکردنی 60 ملیۆن یۆرۆ، ئاستەنگ بوو بۆ بارسێلۆنا، هەموو ئەمانە وایکرد یاریزانەکە بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ کامپ نو رەتبکاتەوە و پێداگری لەسەر ئەوە بكات كه‌ دڵخۆشه‌ له‌ یانه‌كه‌ی دواجار رووی لە ئارسناڵ کرد.

ڤینیسیۆس جونیۆر: خیانەتێکی گه‌وره‌ له‌ بارسێلۆنا

ڤینی پێش ئەوەی ببێتە ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، هەنگاوێک لە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا دوور بوو.

یاریزان دۆزه‌ره‌وه‌كانی بارسێلۆنا رایانگه‌یاند، لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەكه‌ گەیشتوونەتە رێککەوتن، کە هاوکات هاندەرانی یانەکە دڵخۆشبوون ئه‌مه‌یان به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ پێناسه‌ كرد، بەڵام وەک ئەوەی لەگەڵ گولەردا روویدا، ریاڵ مەدرید بە ئۆفەرێکی دارایی گەورەتر و پڕۆژەیەکی وەرزشی هاتە كێبركێی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ و ڤینی و بریکارەکه‌ی قەناعەت پێکرد کە داهاتووی لە مەدرید گەشاوەتر دەبێت.

بارسا هەستی بە خیانەت کرد، چونکە ڤینیسیۆس پڕۆژەیەکه‌ی بارسێلۆنای به‌دڵ بوو، له‌سه‌ر هه‌مووشتێك رێكه‌وتبوون به‌ڵام دواجار ریال مه‌دریدی هه‌ڵبژارد.


بێرناردۆ سیلڤا: خەونێكی بەدینه‌هاتوە

چیرۆکی بێرناردۆ سیلڤا لەگەڵ بارسێڵۆنا خەونێکە بەدی نه‌هاتووه‌، لە ماوەی چەند وەرزێکی گواستنەوەی یاریزانان، ناوی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە به‌هێزی په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌ یانه‌ی بارسێڵۆنا.

سیلڤا هیچ نهێنیەکی لە خواستی خۆی بۆ یاریکردن لەگەڵ بارسێلۆنا نەشاردۆته‌وه‌، تەنانەت ئامادەیە مووچەی کەم بکاتەوە بۆ ئاسانکاری بۆ گرێبەستەکە، بەڵام قەیرانی دارایی بارسا و داخوازییە داراییە زۆرەکانی یانەی مان سیتی لە ڕێگەی بەدیهێنانی ئەم خەونە وەستان.

نۆلیتۆ: داواکارییەکەی ئێنریکی کە نەهاتە دی

نۆلیتۆی هێرشبەری ئیسپانی یەکەم و دیارترین داواکاری لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشووی یانە کەتەلۆنییەکە بوو، کە بە باشی دەیناسی و متمانەی بە تواناکانی هەبوو.

هەرچەندە بڕگەی ئازادکردنی یاریزانەکە تەنها 18 ملیۆن یۆرۆ بوو، کە بڕە پارەیەکی گونجاو بوو، بەڵام گرێبەستەکە تووشی ئاستەنگێکی دارایی بوو نه‌توانرا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكرێت.

بە سادەیی، بارسێلۆنا یاسایەکی به‌هێزی ژمێریاری هەبوو کە نەیهێشت پارەی زیاتر خەرج بکات و قەرزەکانی لەو کاتەدا زیاد بکات.


لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەبێ ئەوەی بارسێلۆنا کێشەکە یەکلایی بکاتەوە، سەبر و تاقەتی نۆلیتۆ تەواو بوو، دواجار بڕیاریدا ئۆفەرەکەی مان سیتی قبوڵ بکات و پەیوەندی بە پیپ گواردیۆلا بکات و بارسێلۆنای به‌ته‌واوی له‌ هزری خۆی ده‌رهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button