ئینگڵته‌را

“ڕیاڵ مەدرید هۆکار دابەزینی ئاستی دی خیایە!”

یاریگا- لە کۆتا یاریی مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئیڤەرتۆن، داڤید دی خیا هەڵەیەکی وێرانکەری ئەنجامدا و ئیڤەرتۆنی بە گۆڵێک پێشخست.

پیتەر شمایکڵی ئەفسانەی گۆڵپارێزانی یانەکە، پێی وایە هۆکاری هەڵە زۆرەکانی دی خیا، لە دەستدانی تەرکیزی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەیە، بۆیە گوتی: “هۆکاری ئەمە، نەبوونی تەرکیزە. لە حەوت یاریدا، حەوت هەڵە بووەتە هۆکاری بەفیڕۆدانی خاڵ. ئەوەش زۆرە. بۆ یانەیەکی ئاست بەرزی وا، زۆر زۆرە. بۆیە دەبێت دی خیا دەربهێنرێت لەو دۆخە. ئەو پێویستە تەرکیزی زیاتر بکات. من پێم وایە بێ هیوابوونی لە چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید، وا هەست دەکات لێرە گیری خواردووە. هەروەها نوێکردنەوەی یانەکە و نادڵنیایی هێڵی بەرگریی و زۆر شتی تریش لە ئارادا هەیە.”

دوای هەفتەی 28ی پریمەرلیگ و یەکسانبوونی لەگەڵ ئیڤەرتۆن بە گۆڵێک، مان یو بە 42 خاڵەوە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەیە. هەفتەی داهاتووش لە ئۆڵدر ترافۆرد دێربی مانچستەر ئەنجام دەدەن بەرامبەر مان سیتی پلەی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button