ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

نزیکەی 650 ملیۆن کەس بینەری کلاسیکۆ دەبن

یاریگا
ئەمشەو ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا رووبەرووی یەکتری دەبنەوە و چاوەڕێ دەکرێت بینەرێکی زۆری لە سەرتاسەری جیهان هەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە کلاسیکۆی ئیسپانیا لە 182 وڵاتی جیهان لە رێگەی 210 کەناڵ پەخش دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ئەو یارییە نزیکەی 650 ملیۆن بینەری هەبێت. کاتی یارییەکە وایکردووە کە چینیەکان بەیانی زوو لە خەو هەڵسن بۆ بینینی یارییەکە.

کەناڵی میدیا پرۆ مافی گواستنەوەی یارییەکەی هەیە و ئەو کەناڵە کار بە 33 کامێرای 4K دەکات، هەروەها چەند کامێرایەک تایبەت دەکرێت بۆ کاری ئانالیزی یارییەکە و فلای وایێکیش بە بەرزی 21 مەتر لە ئاسمانەوە بە شێوەی 360 پلە سەرنج راکێشترین دیمەنەکانی یارییەکە تۆمار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button