ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی قورستر لەوەیە کە چاوەڕێ دەکرێت

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لەوانەیە بە هۆی پێکان لە شەش یاریی داهاتووی یانەکەی بێ بەش ببێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە کە سەرەتا پێشبینی دەکرا گۆڵکارەکەی باڤارییەکان تەنها چوار یاری دووربکەوێتەوە، بەڵام پشکنینەکان قسەیەکی دیکە دەکەن و لەوانەیە ئەو یاریزانە شەش یاری داهاتوو بەشداری نەکات و هەموو هەوڵی پزیشکەکانی ئەو یانەیە گەیاندنی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆندە، کە بریارە یارییەکە چواری نیسانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

لیڤا لە خولەکی 36 یاریی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی تووشی پێکان بوو، بەڵام تاوەکو کۆتایی یارییەکە بەردەوام بوو و دوو ئاسیست و گۆڵێکیشی تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button