چامپیۆنزلیگ

ڕۆناڵدۆ: متمانەمان هەیە لە پاڵەوانێتیەکە بچینە پێشەوە

یاریگا- دوای شکستەکەیان بەرامبەر لیۆن، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یوڤێنتوس لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا متمانەی خستە ڕوو کە یانەکەی دەتوانن لە پاڵەوانێتیەکەدا پێش بکەون.

دۆن نووسیویەتی: “ئەو ئەنجامە نەبوو کە دەمانویست، بەڵام یارییەکانی چامپیۆنزلیگ هەمیشە قورسن. ئێستاش 90 خولەکمان لە پێشە تا لە نێو یاریگای تۆرینۆ بجەنگینەوە، متمانەشمان هەیە دەتوانین لە پاڵەوانێتیەکە بچینە پێشەوە.”

خانمە پیرەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە لیۆنی فەڕەنسی دۆڕا، یارییەک کە ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەریش ڕازی نەبوو لە ئاستی یاریزانەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button