چامپیۆنزلیگ

سێرجیۆ ڕامۆس پەیامێکی بڵاو کردەوە

یاریگا- دوای چەند کاتژمێرێک لە شکستەکەیان بەرامبەر مان سیتی، سێرجیۆ ڕامۆس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە، کاپتنەکەی ڕیاڵ مەدرید نووسیویەتی: “دوای شەوێکی سەخت، ئێستا دوو بژاردە لە بەردەستە: یان بیرکردنەوە لە دۆڕاندکەی دوێنێ، یاخود کۆشش کردن لەسەر بردنەوەکەی بەیانی. من ئەوەی دواتریان هەڵدەبژێرم. هزر و دڵمان لەسەر کلاسیکۆیە!”

شەوی ڕابردوو ڕیاڵە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-2 شکستی هێنا بەرامبەر سیتیزنس. جگە لەوەش، ڕامۆسی سەرکردەی مەدریدیەکان لە خولەکی 86 بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

شەوی یەکشەمەش، لە میانی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا، میوانداری بارسێلۆنا دەکەن کە  پێشەنگی ڕیزبەندییەکەن بە دوو خاڵ زیاتر لە شاهانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button