ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بەڕێوەبەری بایرن میونشن: دەرگایەک دابخرێت، دەرگایەکی دی دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن بەفەرمی لەسەر لەکیسچوونی تواناکانی فلۆریان ڤیرتز قسەی خۆیان کرد و راستیەکانیان درکاند.

پێش ئەوەی چوونی لە لیڤەرکوزنەوە بۆ لیڤەرپوول بە رادەیەکی زۆر یەکلایی بێتەوە، ئەستێرە ئەڵمانییەکە تەواو نزیک بوو لەوەی بگوازرێتەوە بۆ ریزی باڤارییەکان. بەڵام سەرەنجام ئۆفەرە یەک لەدوای یەکەکانی لیڤەر کە دەگوترێت 150 ملیۆن یۆرۆیە، جەنگەکەی لەبەرژەوەندیی یانە ئینگلیزیەکە کۆتایی پێهێنا.

لە لێدوانێکی نوێیدا ماکس ئێبێرل بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن لەبارەی رەتکردنەوەی پەیوەندیکردنی ڤیرتز بە یانەکەیانەوە وتی

لە کاردانەوەی یەکەمدا هەست دەکەی “ئەی هاوار”… بەڵام دواتر دەزانیت کە دەرگایەکت لێ دابخرێت دەرگایەکی دیکەت بەڕوودا دەکرێتەوە. پاشان خۆت رێکدەخەیتەوە و خۆت بۆ داهاتوو ئامادە دەکەیت.

لەبارەی ئەگەری سەرکەوتنی فلۆریان لەگەڵ تیمەکەی ئارنە سڵۆت، بەڕێوەبەرەکەی بایرن وتی

فلۆریان نەخشی خۆی بە لیڤەرپوولەوە جێدەهێڵێت. ئەو یاریزانێکی تایبەتە، ئەوە هیچ گومانێک هەڵناگریت.

دەربارەی ئەوەی بۆچی تا ئێستا گرێبەستەکە رانەگەیەندراوە، تۆڕی وەرزشی یارگا پشتبەست بە سەرچاوە جیاوازە باوەڕپێکراوەکانی ئەوروپا هۆکارەکەی خستەڕوو کە ئەمەی خوارەوەیە:

بۆچی گواستنەوەی ڤیرتز بۆ لیڤەرپوول دواکەوتووە؟ نونێز پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button