
یاریگا –
دوای ئه‌وه‌ی میلان ئیگلی تارێ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری نوێی وه‌رزشی دیاریكرد ئێستا یانه‌كه به‌دوای راهێنه‌رێكی گونجاو بۆ تیپه‌كه ده‌گه‌رێت و چه‌ند ناوێكیش به‌ربژێرن.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی رۆدی گالێتی له هه‌ژماری خۆی له پلاتفۆرمی ئێكس رایگه‌یاندووه، یانه‌ی میلان ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه ئالێگری بكاته‌وه راهێنه‌ری یانه‌كه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شی ئاشكراركردووه، میلان گفتۆگۆكانی له‌گه‌ڵ ئالێگری ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه له بڕیاردان هیچ په‌له‌ی نیه، چونكه چه‌ند ئۆفه‌رێكی دیكه‌شی پێشكه‌شكراوه و دیاترین ناپۆلیه ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی.
🚨🔥 #ACMilan are pushing to convince #Allegri as a new head coach: Max is in no rush, as other opportunities remain on his table.
📃 Also #Palladino is on the 🔴⚫’s list: he has been under observation since Feb 2024, when he was considered as a possible replacement for Pioli. pic.twitter.com/cfjWaLghLo
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) May 28, 2025
گالێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، میلان پلانی دووه‌میشی پلادینیی راهێنه‌ری یانه‌ی فیۆرێنتیایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئالێگری نه‌گاته رێكه‌وتن ئه‌وا راهێنه‌ره‌كی فیۆرێنتینا بژارده‌ی دووه‌می ده‌بێت.
میلان وه‌رزی رابردوو یه‌كێك له خراپترین وه‌رزه‌كانی ته‌واوكرد نه‌یتوانی به‌شداری هیچ پاڵه‌وانه‌تیه‌كی ئه‌وروپا بكات و به‌بێ ده‌ست كه‌وت وه‌رزه‌كه‌ی ته‌واو كرد، دوای ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه یانه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری گه‌وره له پێناو گه‌ڕانه‌وه بكات و هه‌وڵده‌دات تیپیك به‌هێز بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده بكات.