
یاریگا –
یانه‌ی رۆما له هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی سیسك فابریگاسی راهێنه‌ری یانه‌ی كۆمۆ به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كڵاودیۆ رانێیری بگرێته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوو یانه‌ی رۆما هه‌وڵیدا راهێنه‌ره ئیسپانیه‌ك رازی بكات بۆ ئه‌وه ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی تیپه‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام كۆمۆ رێگه‌ی به راهێنه‌ره‌كه نه‌دا فابریگاسیش داواكه‌ی رۆمای ره‌تكرده‌وه و مانه‌وه‌ی خۆی له یانه‌كه راگه‌یاند.
سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردووه، بەرپرسانی یانەی رۆما بێ هیوانه‌بووه و جارێكی دیكه پەیوەندییان بە سێسک فابریگاسەوە کردووە و ئارەزووی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان پێ‌بسپێرن، به‌ڵام فابریگاس ئۆفەرەکەی رەتکردۆتەو پابه‌ندبوونی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمۆ به گورگه‌كان راگه‌یاندووه.
سكای باسی له‌وه‌شكردووه، رۆما جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به فابریگاس كردووه هه‌وڵده‌دات رازی بكات، ببێته راهێنه‌ری رۆما، ئه‌گه‌ر راهێنه‌ره‌كه رازی نه‌بێت یانه‌كه‌ی پایته‌خت بیر له راهێنه‌رێكی دیكه ده‌كاته‌و و جیان پیێرۆ گاسپێرینی وەک ئەگەرێک دەمێنێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە چەندین بۆنەدا پەیوەندی بە كارگیری یانەکەوە کردووە، تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر ئاراستەی داهاتووی رۆما بدرێت.