گرنگترینیۆرۆپالیگ

لە شەوێکی مێژووییدا تۆتنهام بە بەردێک دوو چۆلەکەی پێکا

Yariga App

یاریگا –

لە شەوێکی ئەفسووناویی و بێ وێنە لە مێژووی تۆتنهانهامدا کوڕانی ئانج پۆستێکۆگلو دوو دیاریی بەنرخیان پێشکەشی هاندەرە تینوەکانیان کرد کاتێک لە فیناڵی یۆرۆپالیگ 1-0 لە مانچێستەر یونایتدیان بردەوە.

تۆتنهام لە خولەکی 42ی یارییەکە لە رێگەی برێنان جۆنسن توانی تۆڕی مان یو بهەژێنێت و تا کۆتاییش پارێزگاری لەو ئەنجامە بکات.

بردنەوەی یارییەکە بۆ سپێرز دوو بایەخی پڕبەهای خۆی هەیە؛ یەکەمیان دوای 17 ساڵ لە وشکەساڵیی و نەبردنەوەی نازناوێک، توانیان بە پاڵەوانبوونیان لە یۆرۆپالیگ هاندەرانی یانەکە شاد بکەنەوه.

لەلایەکی دیکەش، سەرباری وەرزە کارەساتبارەکەیان لە پرێمەرلیگ کە لە پلەی 17 دێن و دراوسێی راستەوخۆی یانە دابەزیوەکانن بۆ چامپیۆنشیپ، کەچی بردنەوەی یۆرۆپالیگ بلیتی بەشداریکردنی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی پێبەخشین.

بابەتی زیاتر

Back to top button