ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ ریال مەدرید داوای لە لوکاس ڤاسکێز کردووە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئۆفەرێکی پێشکەشی لوکاس ڤاسکێز کردووە بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام یاریزانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە دوای مۆندیالی یانەکان بڕوات.

ئیدۆ ئەگێری رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی لە بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆ ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید ئۆفەرێکی پێشکەشی لوکاس ڤاسکێز بەرگریکاری یانەکەی کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک نوێبکاتەوە، بەڵام ڤاسکێز دوای مۆندیالی یانەکان ماڵئاوایی لە مێرەنگی دەکات و لە یانەکە نامێنێتەوە.

یاریزانە 33 ساڵانەکە لەوەتەی ساڵی 2015 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئیسپانییە 3.5 ملیۆن یۆرۆیە، کە بە درێسی ریال مەدرید لە 399 یاری 38 گۆڵ و 73 ئەسیستی کردووە، 22 نازناوی بە درێسی یانە ئیسپانییەکە بەدەستهێناوە کە پێنجیان چامپیۆنزلیگ بوون.

ڤاسکێز لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ریال مەدرید لە 49 یاری 2 گۆڵ و 7 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button