
یاریگا –
لیژنەی دیسپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق برێارێكی پێشووی سەبارەت بە سەرۆکی دەستەی کارگێڕی کاتی یانەی زەورا هەموار دەکاتەوە.
دوای لێژنهی دیسیپلین له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عیڕاق حوسام عەلی حەمزەی سهرۆكی دهستهی كاتی كارگێری یانهی زهورای به راگرتن بۆ ماوهی 3 مانگ و پێبژاردنی بڕی پێنج ملیۆن دینار سزادا، یانهی زهورا تانهی له بڕیارهكهی فیدراسیۆن دا.
لیژنەی تانەدان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی داواکاری تانەكهی یانهی زهورای كرد و كه له 5/12/2025 لە دژی بڕیاری ژمارە 117ـی لیژنەی دیسپلین پێشکەشی كردبوو. دوای پێداچوونەوە بە وردەکارییە دۆسیەکە، لێژنهكه بڕیاریدا تانهكهی یانهكه ههمواربكاتهوه و بڕیاریدا به هەموارکردنەوەی بڕیاری لیژنەی دیسپلین ژمارە 117 لە بەرواری 5/4/2025.
فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق رایگهیاندووه، پێویستە لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق حوسام عەلی سەرۆکی لیژنەی کاتی یانەی زەورا دووربخاتهوه، بەو پێیەی سزای راگرتنی سێ مانگی بۆ دهرچووه.