ئیتاڵیا

ڕاهێنانێکێ تاکەکەسیی ئیبراهیمۆچ سەرسامییەکی زۆی لای هەوادارانی تۆپی پێ دروست کردووە

یاریگا- ڤیدیۆیەکی ئەستێرەی سویدی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە پێگە فەرمییەکانی ئەی سی میلان بڵاو بۆتەوە کە سەرگەرمی مەشق و ڕاهێنانی تاکەکەسییە، بە شێوەیەک کە بۆتە جێی سەرسامیی هەوادارانی تۆپی پێ.

ئیبرا وەک ئامادەکارییەک ئەو ڕاهێنانە دەکات لە هۆڵی داخراودا. ئەوەی مایەی سەرنجە، سوڵتانی سویدی سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی بۆ 38 ساڵ، ئەو جۆرە لە ڕاهێنان دەکات، کە وزە و هێزێکی زۆری دەوێت. ئەوەش وەک خۆئامادەکردنێک پێش یارییەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوویان بەرامبەر فیورێنتینا لە خولی ئیتاڵیا.

– ڤیدیۆی ڕاهێنانەکانی ئیبراهیمۆڤیچ

بابەتی زیاتر

Back to top button