یاریگا

لاپۆرتا داوای دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی ئێستای ئەو یانەیە و داوای دەست لە کارکێشانەوەیان دەکات.

لە تویتێکدا سەرۆکی پێشووی بلاوگرانا نوسیویەتی ” کارگێری بارسا ئەو یانەیە بە رەفتاری مافیایی داهاتووی ئەو یانەیان لەکەدار کردووە و رۆژ دوای رۆژ داهاتووی ئەو یانەیە خرابتر دەکەن، ئەوان بۆ شاردنەوەی کارە خراپەکانیان لە هەرەشەدان، بۆیە پێویستە واز لە پۆستەکانیان بێنن”.

خوان لاپۆرتا لە ساڵی 2003 تاوەکو 2010 سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا کرد و لە کاتی سەرۆکایەتی یانەکەی توانی چەندین ناسناو بەدەست بێنێت.

Back to top button