چامپیۆنزلیگ

تۆخێل لە بارەی بەشداریکردنی نێمار بەرامبەر دۆرتمۆند دەدوێت

یاریگا- تۆماس تۆخێل لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بروسیا دۆرتمۆند، قسەی لە بارەی ئەگەری بەشداریکردنی نێیمار دا سلیڤاوە کرد.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە کە چەند ڕۆژێک بە هۆی پێکانەوە لە یارییەکانی پاریس سانت ژێرمان دوورکەوتەوە، گومانی لە دڵی هاندەرانی یانەکەدا دروست کرد بە تایبەت کە چامپیۆنزلیگ نزیک دەبووەوە، بەڵام تۆخێلی ڕاهێنەر لەو بارەیەوە گوتی: “نێیمار باشە و لە ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵماندا ڕاهێنانی کردووە. بەیانیش یاری دەکات، ئەوە ئەو بڕیارەیە کە داومانە، بەڵام ئەگەر لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هیچ شتێک ڕوو نەدات. بە یاری کردنی نێیمار، هەموو پلانەکان گۆڕانکارییان بە سەردا دێت، جا چ لە یانەکەی خۆمان یاخود یانەی دژبەر، چونکە یاریزانێکی مەترسیدارە و لە هەر یارییەکدا یاری بکات، جیاوازیی دروست دەکات.”

شەوی داهاتوو پی ئێس جی دەبێتە میوانی بروسیا دۆرتمۆند لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button