کوردستان

ئامار؛ لە گەڕی 30ـی خولی نایابی کوردستان کەمترین رێژەی کارتی زەرد دراوە

ئامار و داتای دوا گەڕی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە دوایین گەڕی خولی نایابی کوردستان کەمترین رێژەی کارتی زەرد دراوە و دوو گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کرد.

دوای پاڵەوان بوونی شێروانە، بە فەرمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 کۆتایی هات، لە دوا گەڕیشدا 21 گۆڵ تۆمار کرا کە 10 گۆڵیان لە گێمی یەکەم و 11 گۆڵیش لە گێمی دووەم بووە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش یوسف وریا یاریزانی هەولێر لە خولەکی چوار بەرامبەر شەقڵاوە تۆماریکرد.

دوو گۆڵپارێز لە گەڕی 30ـی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، خالید ئیبراهیم لە پیشەسازی و بەمۆ فایەق لە چوارقوڕنە کلین شیتیان کرد و گۆڵیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامیش شەقڵاوە تۆماریکرد وێڕای دابەزینی بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان و 4 _ 2 لە هەولێری بردەوە.

لە کۆی شەش یاریی دوا گەڕی خولی نایابی کوردستان 18 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هەر دوو یانەی رانیە و سیروانی نوێش هیچ کارتێکیان پێنەدرا و یاریی خاوێنیان لە کۆتا گەڕی خولی نایابی کوردستان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button