ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لەناو ماڵی ریال مەدرید: سوپاس ئینتەر میلان بۆ کردنە دەرەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ

یەکەم کاری ئەم بەیانییەی مەدریدییەکان سوپاسکردنی ئینتەر میلان و مۆناکۆ بوو

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی ئینتەر میلان لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنای کردە دەرەوە، هاندەرانی ریال مەدرید سوپاسی ئەو یانە ئیتاڵییە دەکەن، سوپاسی مۆناکۆش دەکەن چونکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە یانە کەتەلۆنییەکەیان بردووەتەوە.

هاندەرانی ریال مەدرید سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی شاری وەرزشی ڤاڵدێبێباس کە بە ماڵی ریال مەدرید دادەنرێت، چەند بانەرێکیان داناوە، لەسەر بانەرەکان نووسیویانە ‘سوپاس ئینتەر میلان’، وەکو هێمایەک بۆ کردنە دەرەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ.

جگە لە ئینتەر میلان، هاندەرانی ریال مەدرید سوپاسی مۆناکۆشیان کردووە کە لە سەرەتای ئەم وەرزە مۆناکۆ لە یەکەم گەڕی یارییەکانی قۆناخی خول لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ 2-1 لە بارسێلۆنای بردەوە، هاندەرانی ریال مەدرید لەسەر بانەرێکیان نووسیویانە ‘Merci AS Monaco’، لەسەر بانەرێکی دیکەش نووسیویانە ‘Grazie Inter’.

دوای ئەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی ئارسیناڵ ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد، بارسێلۆناش لە قۆناخی پێش کۆتایی لەسەر دەستی ئینتەر میلان کرایە دەرەوە، بارسا لەوەتەی ساڵی 2015 نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە کە بارسا 5 نازناو و ریال مەدرید 15 نازناوی چامپیۆنزلیگی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button