کوردستان

ئامار؛ کام یانە و کام یاریزان زۆرترین کارتی رەنگا و رەنگیان وەرگرتووە لە خولی نایابی کوردستان؟

بەشێک لە ئامار و داتای یانەکان و یاریزانان لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 کۆتایی هات و پیشەسازی زۆرترین کارتی وەرگرت لە خولەکەدا.

لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی بە وەرگرتنی 67 کارتی زەرد زۆرترین کارتی لە خولەکە وەرگرتووە، شەقڵاوە بە 63 کارت لە ریزبەندی دووەمە،  ئاکرێ بە شەش کارتی سوور زۆرترین کارتی سووریان لە خولەکە بەڕوودا بەرزکراوەتەوە، شەقڵاوە بە 4 کارتی سوور لە ریزبەندی دووەمە، لە تەواوی خولەکەش 783 کارتی زەرد و 36 کارتی سوور دراوە.

کام یاریزان زۆرترین کارتی زەرد و سووری وەرگرتووە؟

زەکەریا تاریق یاریزانی بەرگری برایەتی بە 10 کارتی زەرد زۆرترین کارتی وەرگرتووە لە خولەکە، ئەژی ئومێد هێرشبەری پیشەسازی بە نۆ کارتی زەرد و محەمەد عەبدوڵا یاریزانی زاخۆ بە هەشت کارتی زەرد لە ریزبەندی دووەم و سێیەم دێن.

ئەمیر ئەسەد زادە ناوەڕاستکاری پیشەگەری ئێرانی یانەی هەولێر و محەمەد جەلال یاریزانی بەرگری شێروانە بە دوو کارتی سوور زۆرترین کارتی سووریان لە خولەکە وەرگرتووە،

فەرحان شکور بە یەک قۆناخ دووەم گۆڵکاری خولەکە بوو

فرانسیس دادزی هێرشبەری پیشەگەری غانی پێشمەرگەی هەولێر بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ بووە گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان، فەرحان شکور هێرشبەری دەربەندیخان سەرەڕای یاریکردنی یەک قۆناخ بۆ تیپەکەی بە 15 گۆڵ دووەم گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان بوو.

بیلال ساڵح بەشداری زۆرترین گۆڵی کرد

بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری شێروانە بەشداری زۆرترین گۆڵی کردووە لە سەرجەم ئەو یاریزانانەی کە لە خولی نایابی کوردستان یارییان دەکرد، بیلال بەشداری 26 گۆڵی کرد لەگەڵ تیپەکەی و تووانی 13 گۆڵ و 13 ئەسیستیش بکات بۆ هاوڕێکانی، دوای کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستانیش بۆ یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق پەیوەندی بە گازی باکوورەوە کرد.

ئەسیستکارانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان. 

بیلال ساڵح لە شێروانە بە 13 ئەسیست لە ریزبەندی یەکەم دێت، بیلال نەعنوس هێرشبەری پیشەگەری سووری پیشەسازی و چاڵاک سەرکەوت هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر لە ریزبەندی دووەمی ئەسیستکارانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button