
یاریگا –
راهێنەرێکی ناسراو بڕیاری دا لە یانەکەی بڕوات و کۆتایی ئەم وەرزە بارگەی دەپێچێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی ریال سۆسیداد، ئیمانۆل ئەلگواسیل بڕیاری رۆیشتنی لە کۆتایی وەرز داوە و دوای 7 ساڵ راهێنەرایەتیکردن، یانەکەیان جێدەهێڵێ.
🆙 Todavía hay mucho por lo que luchar. Queremos el sexto billete europeo. Acabar esta maravillosa historia merecen un esfuerzo final de todos. A por ello. pic.twitter.com/KaICgixsSP
— Real Sociedad Fútbol (@RealSociedad) April 24, 2025
ئەلگواسیل و پەیوەندی بە یانە باسکیەکەوە زۆر لەوە زیاترە کە ساڵی 2018 وەک راهێنەر دەستبەکار بوو.
ناوبراو وەک یاریزان لە ساڵی 1990-1998 هەر لەو یانەیە یاریکردووە.
هاتنە نێو دونیای راهێنەرایەتیکردنیشەوە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2011 هەر لەگەڵ لاوانی سۆسیداد دەستیپێکرد و تا دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری پیشەگەر لە ساڵی 2018 هەر لە قۆناخ و ئاستە جیاوازەکانی سۆسیداد کاریکردووە.
ئیمانۆل لە ساڵی 2019-2020 توانی جامی شا بۆ یانەکەی بباتەوە دوای نزیکەی 35 ساڵ لە وشکەساڵیی نازناوەکان لەو یانەیە.