ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ جاک ویلشێر دەبێتە راهێنەری یانەیەکی ئینگلیزی

لە تەمەنی 33 ساڵیدا

Yariga App

یاریگا –

جاک ویلشێر ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ لەو دوو یارییەی لەم وەرزەی چامپیۆنشیپ ماون، دەبێتە راهێنەری نۆریچ سیتی ئینگلیزی.

دوای ئەوەی یۆهانس هۆف لە راهێنەرایەتی یانەی نۆریچ سیتی ئینگلیزی دوورخرایەوە، بەفەرمی خاک ویلشێر بۆ ئەو دوو یارییەی لەم وەرزەی چامپیۆنشیپ ماوە، جاک ویلشێر بە راهێنەری یانەکە دەستنیشانکرا، کە لەوەتەی ئۆکتۆبەری 2024 یاریدەدەری راهێنەری یانەکە بوو.

جاک ویلشێر (33 ساڵان) ساڵی 2022 بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێناوە و لەو دوو یارییەی نۆریچ سیتی لەم وەرزەی چامپیۆنشیپ ماویەتی، بەرامبەر میدزبرۆ و کاردیف سیتی راهێنەرایەتی یانەکەی دەکات.

ویلشێر پێشتر خاوەنی 34 یاریی نێودەوڵەتی و 2 گۆڵ بوو بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا یاریی بۆ یانەکانی ئارسیناڵ، بۆرنمۆس و وێستهام یونایتد کردووە، بە درێسی ئارسیناڵ لە 197 یاری 14 گۆڵ و 28 ئەسیستی کردووە و سێ نازناویشی لەگەڵ گەنەرز بەرزکردووەتەوە.

 

Back to top button