ئه‌ڵمانیا

سانچۆ دۆرتمۆند جێ دەهێڵێت

یاریگا- بە گوێرەی زانیارییەکان کە سکای سپۆرتس لە ڕێگەی پەیامنێرێکیەوە لە ئەڵمانیا دەستی کەوتووە، هاوینی دادێ جۆدان سانچۆ بروسیا دۆرتمۆند جێ دەهێڵێت.

جێسکۆ ڤۆن ئیکمان، پەیامنێری سکای سپۆرتس بە جۆرێک لە دڵنیابوونەوە بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاند، کە یاریزانە ئینگلیزیەکە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە دۆرتمۆند دەکات، گوتی: “ئەم هاوینە بێتەوە، سانچۆ دۆرتمۆند جێ دەهێڵێت، بە دڵنیاییەوە. بەڵام جارێ ڕوون نییە پێوەندی بە کام یانەوە دەکات. وەک ئەوەی بیستوومە، مانچستەر یونایتد یەکێکە لەو یانانەی ئارەزوویەکی زۆری لە کڕینیدا هەیە.”

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی سکای، هەفتەی ڕابردوو میکایل زۆرچی بەڕێوبەری یانە ئەڵمانییەکە هەفتەی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاندبوو هێشتا هیچ ئۆفەرێکی بۆ سانچۆ پێنەگەشتووە، بەڵام لەم ڕۆژانەدا لە یاریزانەکەی پرسیوە، لە وەڵامدا سانچۆ تەنها بە زەردەخەنەیەک وەڵامی داوەتەوە.

مانگی داهاتوو سانۆ تەمەنی دەبێتە 20 ساڵ و چاوەڕێ دەکرێت یەکێک بێت لە یاریزانە سەرەکیی و گرنگەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2020.

بابەتی زیاتر

Back to top button