ئیسپانیاگرنگترین

وادەی رۆیشتنی ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەڕوات.

کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید دوای یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یانە مەدریدییەکە بڕوات، هەردوولا لەبارەی جیابوونەوەیان بگەنە رێککەوتن.

سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، رۆژی 26ـی ئەم مانگە ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەو یارییە ببێتە دوایین یاریی ئەنچیلۆتی و ئەم وەرزەی لالیگا تەواو ناکات.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەوەتەی ساڵی 2021 راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەکات، پێشتریش لە ساڵانی 2013 تاوەکو 2015 راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکەی کردبوو. سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوی لالیگای بۆ یانە مەدریدییەکە بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان، چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی ئەنچیلۆتی و ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید بگرێتە ئەستۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button