
یاریگا –
لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 16 گۆڵ تۆمار کراوە و تەنها سێ گۆڵپارێزیش کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە.
لە کۆی شەش یاریی گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان 16 گۆڵ تۆمارکراوە کە حەفت گۆڵ لە گێمی یەکەم و نۆ گۆڵیش لە گێمی دووەم بووە، ئەیمەن رەعد لە رانیە خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی کرد کە و لە خولەکی 14 بەرامبەر ئاکرێ بوو.
سێ گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە محەمەد سەرخێڵ لە شێروانە و بارق عەبدولرەزاق لە برایەتی و هەڤاڵ بەهادین لە سیروانی نوێ هیچ گۆڵێکیان لێ نەکراو کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد، گەورەترین ئەنجام لە گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان رانیە بە دەستی هێنا و 3 _ 2 لە ئاکرێ بردەوە.
لە تەواوی گەڕی رابردوو 28 کارتی رەنگاورەنگ بەکارهاتووە، 27 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هیچ یانەیەکیش لە گەڕی رابردوو یاریی خاوێنی نەکردووە و سەرجەم یانەکان کارتیان بەروودا بەرزکراوەتەوە.