چامپیۆنزلیگگرنگترین

دێكلان رایس بە باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانكرا

دوو گۆڵی لە ریال مەدرید كرد

Yariga App

یاریگا –

دێكلان رایس، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ئارسیناڵی هەمان وڵات بە باشترین یاریزانی یارییەكانی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانكرا.

شەوی سێشەممە ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

دێكلان رایس بە دوو لێدانی راستەوخۆ گۆڵی یەكەم و دووەمی یانەكەی كرد و میكێل مێرینۆش گۆڵی سێیەمی گەنەرزی كرد.

هەریەک لە یاریزانان رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، خڤیچا كڤارا، ئالیساندرۆ باستۆنی و دێكلان رایس پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكە بوون.

دواجار ناوەڕاستكارەكەی ئارسیناڵ بە باشترین یاریزانی هەفتە دەستنیشانكرا و خەڵاتەكەی بردەوە.

دێكلان رایس

بابەتی زیاتر

Back to top button