عێراقکوردستان

هەولێر دەیەوێت برینەکانی بە حدودی کۆتا ریزبەند سارێژ بکات

کوڕانی قەڵاومنارە لە توانای سێ یاریزانی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

دوای چەند ئەنجامێکی خراپ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر بەسەرکەوتن بەرامبەر حدود دەیەوێت برینەکانی سارێژ بکات.

لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەینی ( 11ـی نیسانی 2025 ) کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە یاریگای ئەحمەد رازی هەولێر رووبەرووی حدود دەبێتەوە، چوار یارییە هەولێر سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و حدودیش شەش یارییە سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە، هەریەک لە یاریزانان عەباس یاسین و مستەفا قابیل بەهۆی پێکان و رێبین سۆلاقا بەهۆی کارتی سوورەوە لە یارییەکە دادەبڕێن.

حدود و هەولێر لە مێژوودا 17 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە 10 یارییدا براوەبووە و حدودیش تەنها دوو یاریی بردۆتەوەو لە پێنج یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 24 گۆڵی تۆمار کردووە و حدود 10 گۆڵی کردووە.

یەکەم یاریی نێوان هەردوو یانە لە 2 _ 11 _ 2008 بوو لە خولی نایابی عێراق لە یاریگای شەعب لە بەغدا کە هەولێر 2 _ 0 یارییەکەی بردوە، دوایین یاریی نێوانیشیان لە 26 _ 11 _ 2024 بوو لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە هەولێر 3 _ 1 سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

هەولێر 32 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 14ـەی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش میوانداری نەفت دەکات، حدود بە 13 خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، گەڕی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر دهۆک یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button