
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهاوکاری دەرهێنەر ماتیۆ ڤۆن ستۆدیۆیەکی فیلمی دامەزراند.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ دەرهێنەر ماتیۆ ڤۆن بە هاوبەشی لەگەل دەرهێنەری بەناوبانگی بەریتانی ستۆدیۆیەکی هاوبەشی بەرهەمهێنانی فیلم بەناوی UR-Marv دامەزراند کە بڕیارە پردێک لە نێوان جیهانی وەرزشی پیشەگەر و سینەمای هۆلیووددا دروست بکات. ئەم هەواڵە لەلایەن رۆژنامەی ڤاریتی بڵاوکراوەتەوە.
ستۆدیۆ سەربەخۆکە ئامانجی گۆڕینی شێوازە ئاساییەکانی بەرهەمهێنانی فیلمە بە “گرنگیدان بە تەکنەلۆژیای داهێنەرانە لە هەمان کاتدا رێزگرتن لە نەریتەکان”. ئەم هاوبەشییە تا ئێستا دوو فیلمی ئەکشنی بەرهەم هێناوە، کە لەلایەن ڤۆنەوە دەهێنانی بۆکراوە و پاڵپشتی دارایی کردووە، هەروەها فیلمی سێیەمی زنجیرەکە لەپرۆسەی بەرهەم هێناندایە. هێشتا وردەکاری فیلمی یەکەم نەزانراوە، بەڵام بەم نزیکانە رادەگەیەنرێت.
ئەستێرە پورتوگالییەکە سەبارەت بەم بابەتە رایگەیاند:
ئەمە وەرزێکی سەرنجڕاکێشە بۆ من، چونکە چاوەڕێی ئەزموونی نوێم لە جیهانی بازرگانیدا”.
لە لایەکی دیکەوە، دەرهێنەری بەریتانی ماتیۆ ڤۆن کە بە فیلمەکانی وەک تاوانی رێکخراو (2004)، پاڵەوانی نوێ (2010) و ئێکس مێن: پلەی یەکەم (2011) و زنجیرە فیلمی کینگسمان ناسراوە، دەڵێت:
کریستیانۆ چیرۆکێکی لەناو یاریگادا دروستکردووە کە هەرگیز نەمتوانی بینووسم و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دروستکردنی فیلمیم لەگەڵیدا.
رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پۆرتوگالی، بە شێوەیەکی لێزانانە ناوی خۆی لە دەرەوەی یاریگا فراوانتر کردووە و ئامادەیییەکی باش لە بواری میدیادا دامەزراندووە. لە ئۆکتۆبەری 2023 بوو بە وەبەرهێنەرێکی سەرەکی لە کۆمپانیای Medialivre (پێشتر کۆفینا میدیا)، کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی میدیایی پۆرتوگالییە و خاوەنی دەزگا دیارەکانی وەک Correio da Manhã و Record دەکات. ئامانج لەم کارەی دۆن بەرەوپێشچوون و دەستکەوتی زیاتری ناوبانگە لە دنیای هونەر و دەرەوەی جیهانی وەرزشیدا.