سعودیە

ئەفسانەیەکی نەسر: کێشەی سەرەکی نەسر کریستیانۆیە

یاریگا –

فەهد هەریفی، یاریزانی پێشووی نەسری سعودی، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بە هۆکاری شکست و ئەنجامە خراپەکانی تیپە زەردپۆشەکەی سعودیە دەزانێت.

نەسر لە کۆتا 3 یاریدا دۆڕاوە و یەکسان بوونیکیشی بەرامبەر حەزم هەیە. لە خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا بەرامبەر عەین تووشی شکست بوون و دۆڕانێکی سەختیان بەرامبەر رائید لە خولەکەدا ئەزموون کرد.

هەریفی بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رەخنەی لە رۆناڵدۆ گرت و گوتی:

پێشتر دەمگوت تۆپەکە بدەن بە رۆناڵدۆ ئەو خۆی پاڵەوانێتیی و نازناوەکان بەدەست دەهێنێت، بەڵام ئێستا دڵنیام کە ناتوانێت هیچ بکات. تەمەنی رۆناڵدۆ وایکردووە باروودۆخی جیاواز بێت.


ئێستا جیاوازی خاڵی نێوان نەسر و هیلال 12 خاڵە و ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی هیلال بە پاڵەوانی خولی سعودیە هەژمار بکرێت و نەسر دووبارە لە بەدەست هێنانی نازناوی سعودیە بێبەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button