کوردستان

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کەمترین کارتی رەنگاورەنگ بەرزکراوەتەوە

کەمترین رێژەی گۆڵ لە گێمی یەکەم تۆمارکراوە

Yariga App

یاریگا –

کەمترین کارتی رەنگاورەنگ لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لە گەڕی رابردوو بەرزکراوەتەوە و کەمترین رێژەی گۆڵیش لە گێمی یەکەم کراوە.

لە گەڕی 25ـی خولی نایابی کوردستان، لە کۆی شەش یاریی 10 گۆڵ تۆمارکراوە، کە سێ گۆڵیان لە گێمی یەکەم و حەفت گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، کەمترین رێژەی تۆمارکردنی گۆڵ بووە لە گێمی یەکەمی تەواوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان.

خێراترین گۆڵی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان جوامێر حەمەئەمین لە چوارقوڕنە تۆماریکرد بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر کە لە خولەکی 21ـی یارییەکە بوو.

پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی 25ـی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کردووە، حوسێن جابر لە رانیە و سەرکارسەردار لە رزگاری و عیماد ئیبراهیم لە شەقڵاوە و راوێژ عەتا لە دەربەندیخان و هۆگر عەلی لە زاخۆ کلین شیتیان کردووە لەگەڵ یانەکانیان.

گەورەترین ئەنجامیش لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان چوارقوڕنە بەدەستی هێنا کاتێک بە ئەنجامی 2 _ 1 لە پێشمەرگەی هەولێری بردەوە لە نێو یاریگای خۆی.

لە تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزە کەمترین کارتی رەنگاورەنگ لە گەڕی 25 بەرزکراوەتەوە کە 17 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرز کراوەتەوە، یانەکانی دەربەندیخان و چوارقوڕنە و هەندرێن هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان لەم گەڕەدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button